چۆنيه‌تى
هێنانى كۆمێنتى فه‌يسبووك بۆ ناو سايته‌كه‌ت؟
نوسينى هيمداد خدر سورچى:
مه‌به‌ست
له‌هێنانى كۆمێنتى فه‌يسبووك بۆ ناو سايته‌كه‌ت، واته كاتێك تۆ ئه‌ته‌وێت بۆكسى كۆمێنتى
فه‌يسبووك بگوازيته‌وه بۆ ناو هه‌ر سايتێك ئه‌وا ئه‌توانيت كاره‌كه ئه‌نجام بده‌يت،
ئه‌م ڕێگه‌يه‌ش زۆر ئاسانه‌و به‌جۆرێك ئه‌وه‌ى به‌وێت ئه‌توانێت به‌ئاسانى بۆكسى
كۆمێنتى فه‌يسبووك بگوازێته‌وه بۆ ناو سايته‌كه، له‌كاتى نوسينى كۆمێنێت له‌ڕێگه‌ى
بۆكسى كۆمێنى فه‌يسبووكه‌وه له‌سه‌ر سايته‌كه‌ت ئه‌وا ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌توانيت
له‌سه‌ر فه‌يسبووكيش بلاوبكه‌يته‌وه، ئه‌گه‌ر ويستت كۆمێنته‌كه له‌سه‌ر فه‌يسبووك
بلاوبكه‌يته‌وه ئه‌وا نيشانه‌ى راست له‌سه‌ر ناو بۆكسه بچووكه‌كه دابنێ كه له‌سه‌ر
بۆكسى كۆمێنت ده‌رئه‌كه‌وێت.
بۆ
ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره ئه‌وا سه‌ره‌تا ئه‌م سايته بكه‌ره‌وه.
دواى
ئه‌وه‌ى كه ئه‌و لينكه‌ت كرده‌وه ئنجا له‌خواره‌وه‌دا فۆڕمێك به‌رچاو ئه‌كه‌وێت له‌فۆڕمه‌كه‌دا
ئه‌گه‌ر ويستت ئه‌توانيت گۆڕانكارى تێدا بكه‌يت.به‌م شێوه‌يه:
URL to comment on ناونيشانى سايته‌كه‌ت بنوسه، له‌كاتى نوسينى ناونيشانى سايته‌كه‌ت ئه‌بێ
پێشگرى http://
بۆ زياد بكه‌يت ئه‌گه‌ر پێشگرى http:// بۆ زياد نه‌كه‌يت ئه‌وا كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو
نابێت بۆيه ده‌بێت http:// بۆ سايته‌كه‌ت زياد بكه‌يت بۆ نمونه به‌م
شێوه‌يه تۆ ناونيشانى سايته‌كه‌ت ئه‌نوسيت(http://kaprsoft.blogspot.com/)
ياخود تۆ ئه‌توانيت به‌م شێوه‌يه ناونيشانى سايته‌كه‌ت (http://www.kaprsoft.blogspot.com)
بنوسيت به‌لام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌يه ناونيشانى سايته‌كه‌ت (www.kaprsoft.blogspot.com)
هه‌ڵه ئه‌بێت و كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت.
Width بۆ ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پانى بۆكسى كۆمێنتى فه‌يسبووك
له‌سه‌ر سايته‌كه‌ت ديارى بكه‌يت، به‌ديارى كردنى قه‌باره‌ى پانى بۆكسى كۆمێنتى فه‌يسبووك
قه‌باره‌ى به‌رزى به‌گوێره‌ى قه‌باره‌ى پانى ديارى ئه‌كرێت.
Number of posts بۆ ديارى كردنى
ژماره‌ى كۆمێنته‌كان، واته ئه‌گه‌ر له‌ژماره 10 كۆمێنته‌كان زياتر بوو ئه‌وا ماوه‌ى
كۆمێنته‌كانى تر به‌شێوه‌ى ليست نيشان ئه‌دات به‌لام ئه‌گه‌ر له 10 كۆمێنت كه‌متربوو
ئه‌وا بۆكسى كۆمێنت به‌رچاو ئه‌كه‌وێت و كۆمێنته‌كاني تريش به‌رچاو ئه‌كه‌وێت.
دواى ئه‌وه‌ى كه فۆرمه‌كه
دياري كرا كليك بكه له‌سه‌ر دووگمه‌ى Get Code بۆ ئه‌وه‌ى كۆده‌كان ببينيت.
كاتێك كليك ئه‌كه‌يت له‌سه‌ر
Get Code بۆكسێك ئه‌كرێته‌وه به‌ناوى Your Plugin Code ئه‌و كۆدانه كۆپى بكه‌و له‌ناو فايلێك دابنێ بۆ
ئه‌وه‌ى هه‌مو كۆده‌كان كۆ بكه‌يته‌وه.
كۆدى
ناو بۆكسه‌كه كۆپى بكه‌و له‌ناو فايلێكدا دابێنێ.
دواى
ئه‌وه‌ى كۆدێكى تر له‌خواره‌وه هه‌يه كۆپى بكه‌و له‌خواره‌وه‌ى كۆده‌كانى سه‌ره‌وه
دابێنێ.
تيبينى:
كاتێك تۆ ئه‌توانيت كۆمێنت بنوسيت كه فه‌يسبووكه‌كه‌ت كرابێته‌وه له‌سه‌ر براوسه‌ره‌كه‌ت
ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌يسبووكه‌كه‌ت نه‌كرابێته‌وه ئه‌وا ناتوانيت كۆمێنت بنوسيت.
سه‌يرى
ئه‌م نمونه‌يه‌ى خواره‌وه بكه ده‌بينيت كۆمێنتى فه‌يسبووكه‌كه دێته ناو سايته‌كه‌وه.
بۆ
ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى كاره‌كه ببينيت پێويسته فه‌يسبووكه‌كه‌ت كرابێته‌وه.
No comments:
Post a Comment