بسم الله الرحمن الرحيم
دواى سوپاس و ستايش بۆ خواى گه‌وره‌و سلاو و ڕه‌حمه‌ت بۆ پێغه‌مبه‌رى
ئيسلام محمد (د.خ) له‌سه‌ر بێت.
ئه‌م سايته سايتێكى تايبه‌ت به سه‌رجه‌م بواره‌كانى
كۆمپيوته‌رو ئينته‌رنێت و پڕۆگرام و كۆده‌كان به‌گشتى.
ئه‌م سايته سه‌ر به‌هيچ لايه‌ن و ڕێكخراوێك نييه‌و
هيچ پاڵپشتى له‌يه‌ن كه‌سێكه‌وه نييه به‌ڵكو من وه‌ك (هيمداد خدر سورچى) به‌يارمه‌تيدانى
خواوه ئه‌توانم ئه‌و سايته به‌ڕێوه به‌رم و بابه‌تى نوێ و زانستيانه له‌سه‌ر
سايته‌كه‌مدا بلاو بكه‌مه‌وه بێگومان ئه‌مش سوپاسى خواى گه‌وره‌ى ده‌وێت چونكه
ئه‌وه بۆ كه‌سێك به‌ته‌نها كارێكى قورس و گرانه، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت
له‌پێناو خودادا ئه‌و كاره ئه‌نجام ئه‌ده‌م چونكه يه‌كێك له‌و كارانه‌ى كه له‌دواى
مردن سوودى بۆى هه‌يه ئه‌وه‌يه كه زانست و زانياريه‌ك له‌دواى خۆى به‌جێ هێشتبێ
و خه‌لكيش سوودي لێوه‌ربگرن، خواى گه‌وره ئه‌م كاره‌م لێ قبوڵ بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌سه‌ر ئه‌م سايته بلاو
ده‌كرێنه‌وه:
كۆدى
HTML
كؤدى
asp
ئۆفيس
ئينته‌رنێت
داگرتنى پڕۆگرام
ئاينى
جۆراوجۆر
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ئه‌م سايته تايبه‌ته به‌واره‌كانى
كۆمپيوته‌رو ئينته‌رنێت به‌گشتى چه‌ندين بابه‌تى جۆراوجۆر ئه‌وانه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه
باسمان كردن ئاماده ئه‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ميوان له‌زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان سوود مه‌ند
بێ و له‌زۆربه‌ى بواره‌كان سوودى پێ ببه‌خشين.
هيوادارم ئێوه‌ش له‌به‌ر خواى گه‌وره ئه‌م سايته بلاو
بكه‌نه‌وه‌و خوا پاداشتتان زياتر بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئێوه‌شه‌وه زانيارى بگات
به‌ميوانان، و له‌بابه‌ته‌كانمان بێبه‌شمان نه‌كه‌ن چونكه زنيارى ده‌ريايه‌كى
فروانه‌و هه‌ريه‌كه‌و به‌جۆرێك ئه‌توانێت مه‌له‌ى تێدا بكات له‌بابه‌ته‌كانتان
سوودمه‌ند ده‌بين.
هه‌ر بابه‌تێك نه‌شياو بێت له‌سه‌ر سايته‌كه ئه‌سڕێته‌وه.
هه‌ر بابه‌تێك كه له‌م سايته‌دا بلاو ده‌كرێته‌وه ئه‌بێت
ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌كه‌ى بكرێت جا به‌نوسينى ناوى نوسه‌رو ئاماده‌كارى بابه‌ته‌كه
بێت ياخود به‌لينك ده‌توانرێت باس بكرێت.
باشتر وايه بابه‌ته‌كان به‌زمانى كوردى و پيتى عه‌ره‌بى
بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌سێك بتوانێت بابه‌ته‌كان بخوێنێته‌وه‌و لێى تێبگات.
بابه‌ته‌كان له‌په‌ره‌ى تايبه‌ت كه له‌سه‌ره‌وه
دياريمان كردووه بلاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو بابه‌ته‌كه له‌په‌ڕه‌ى تايبه‌ت
نه‌بوو ئه‌وا ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌ره‌ى تايبه‌ت، ئه‌گه‌ر هاتوو په‌يوه‌نديشى نه‌بوو
به‌په‌ڕه‌ى تايبه‌ت ئه‌وا له (جۆراوجۆر)دا بڵاو ئه‌كرێته‌وه.
سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان
هيمداد
خدر سورچى
13/08/2013
22:40 ز – هاوين
07/10/1434
ك – شه‌شه‌ڵان
سلێمانى
– پيره‌مه‌گروون